سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: به‌ ئامانج گرتنی ئیسماعیل هه‌نیه‌ پێشهاتێكی مه‌ترسیداره‌


وێستگه‌نیوزـ

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌ باره‌ی كوژرانی ئیسماعیل هه‌نیه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، پێشهاتێكی مه‌ترسیداره‌.

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، به‌ئامانجگرتنى ئیسماعیل هه‌نییه‌، سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سیاسیى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس كه‌ به‌ میوانى له‌ تاران بوو، سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌ین و به‌ نیگه‌رانییه‌كى قووڵه‌وه‌‌ له‌و پێشهاته‌ مه‌ترسیداره‌ ده‌ڕوانین.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، ئاڵۆزكردنى زیاترى دۆخه‌كه‌، هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگیریى ته‌واوى ناوچه‌كه ده‌كات و لێكه‌وته‌ و پێشهاتى خراپترى به‌دوادا دێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشممه‌ 31ی ته‌مموزی 2024، لە هێرشێکدا لە ناوجەرگەی تاران ئیسماعیل هەنیە و پاسەوانێکی لە شوێنی مانەوەیان کوژران، ئێرانیش سێ رۆژ ماته‌مینیی راگه‌یاند.

هاوكات عه‌لی خامنه‌یی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران و سوپای پاسدارانیش هه‌ره‌شه‌ی تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌یان كرد، له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش سه‌رۆكایه‌تی كۆمارو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌یان كرد، له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش روسیا و چین و توركیا و چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ ناره‌زایی له‌ هه‌ڵكشانی دۆخه‌كه‌ ده‌ربڕی.


PM:08:37:31/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 1084 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت