به‌م نزیكانه‌ بانكی ناوه‌ندیی عێراق و وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر پرسی دۆلار كۆده‌بنه‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كانی عێراق رایانگیاند كه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو بانكی ناوه‌ندیی عێراق و وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر پرسی دۆلار كۆده‌بنه‌وه‌.

سایتی به‌غداد ئه‌لیه‌وم له‌زاری سه‌رچاوه‌ حكومییه‌كانی عێراقه‌وه‌ بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ وای ئه‌وه‌ دێت كه‌ به‌مدواییه‌ هه‌ردوولا رێككه‌وتنێكیان كرد بۆ زیادكردنی ژماره‌ی ئه‌و بانكانه‌ی كه‌ ده‌توانن هه‌ژماری خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به‌ دۆلار پته‌و بكه‌ن.

به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ ژماره‌ی ئه‌و بانكانه‌ 10 بانكه‌ و 5 بانكیان سه‌ربه‌ سیتی بانك ده‌بن و 5 بانكه‌كه‌ی دیكه‌ش سه‌ربه‌ بانكی جی پی مۆرگان ده‌بن.


PM:11:57:20/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 1912 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت