ئاژانسێكی عێراقی: بۆ ناردنی سێ مووچهی كۆتایی ئهمساڵ پێویسته بهغداو ههرێم رێككهوتنی نوێ ئهنجام بدهن
وێستگهنیوزـ
ئاژانسێکی عێراقی بڵاویکردەوە، لە کۆتا هەفتەی ئەم مانگەدا، بەغدا 700 ملیاری دیکە رەوانەی هەرێم دەکات، دەشڵێت، بەغدا هەرێمی ئاگادارکردووەتەوە، بۆ سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ دەبێت رێککەوتنێکی نوێ ئەنجام بدەن.
ئاژانسی بەغداد ئەلیەوم بڵاویکردەوە، لە کۆتا هەفتەی ئەم مانگەدا و بەپێی رێککەوتنی نێوان بەغدا و هەرێم، بەغدا 700 ملیار دیناری دیکە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، بەغدا هەرێمی ئاگادارکردووەتەوە، لەدوای ناردنی ئەو 700 ملیارەوە، پێویستە بۆ سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێم، رێککەوتنێکی نوێ ئەنجام بدەن، بەوپێیەی لە ئەیلولی ئەمساڵدا بەغدا و هەرێم لەسەر ناردنی دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار رێککەوتون.
هاوکات، سهرچاوهیهك لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رەزامەندن بە ناردنی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ بۆ مووچەخۆرانی هەرێم، بەڵام لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە دەبێت لەسەر بنەمای یاسایی کە لە بودجەدا هاتووە مامەڵە لەگەڵ هەرێمدا بکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ئەیلولی ئەمساڵدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی سێ گوژمەی 700 ملیار دیناری بۆ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دا، تا ئێستاش ترلیۆنێک و 400 ملیار دینار بە دوو گوژمە بۆ هەرێم نێردراوە و بڕیاریشە لە کۆتایی ئەم مانگەدا 700 ملیار دیناری سێیەم رەوانەی هەرێم بکرێت.
AM:09:51:19/11/2023
ئهم بابهته 1920
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت