"فه‌له‌ستینییه‌كان به‌ كۆمه‌ڵ‌ له‌ باشووری‌ غه‌ززه‌ هه‌ڵدێن"


وێستگه‌نیوز-
به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و وێنانه‌ی‌ كۆمپانیای‌ "Maxar Technologies" بڵاویكردوونه‌ته‌وه‌، فه‌له‌ستینییه‌كان به‌ كۆمه‌ڵ‌ له‌ باشووری‌ غه‌ززه‌ هه‌ڵدێن.


پێگه‌ی‌ "Business Insider" بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ وێنه‌كاندا كه‌ له‌ڕێی‌ مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌ گیراون، ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ فه‌له‌ستینییه‌كان به‌ درێژایی رێگای‌ سه‌ڵاحه‌دین له‌ باشووری‌ كه‌رتی‌ غه‌ززه‌ ده‌ركه‌وتوون كه‌ له‌ هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ڕێی‌ ئه‌و رێڕه‌وه‌ی بۆیان كراوه‌ته‌وه‌، هه‌ڵبێن.

ئه‌مه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ ئاگادار كرانه‌وه‌ كه‌ ده‌بێت چه‌ند به‌شێكی‌ ناوچه‌كانی‌ باشوور چۆڵ بكه‌ن.

لای‌ خۆیه‌وه‌ پێگه‌ی‌ "Forbes" رایگه‌یاند كه‌ رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ هێزه‌كانی‌ ئیسرائیل فه‌رمانیان كردووه‌ كه‌ چه‌ند به‌شێكی‌ ناوچه‌كانی‌ باشووری‌ غه‌ززه‌ چۆڵ بكرێت. ئه‌مه‌ش ره‌نگه‌ ئاماژه‌یه‌ك بێت بۆ ئاماده‌كاری‌ ئیسرائیل بۆ ده‌ستپێكردنی‌ هێرشی‌ زه‌مینی‌ بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ هاوشێوه‌یه‌ی‌ هێرشه‌كانی‌ بۆسه‌ر باكووری‌ غه‌ززه‌.

رۆژی‌ هه‌ینی‌ كۆمپانیای‌ "Maxar Technologies" ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ڕێی‌ مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌ گیراون و تیایدا به‌ ئاشكرا ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ فه‌له‌ستینییه‌كان له‌سه‌ر رێگای‌ سه‌ڵاحه‌دین له‌ باشووری‌ كه‌رتی‌ غه‌ززه‌ له‌ كاتی‌ هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵاتن له‌ڕێی‌ رێڕه‌وی‌ چۆڵكردنه‌وه‌، ده‌ركه‌وتوون.

هه‌رچه‌نده‌ به‌دیاریكراوی‌ قه‌باره‌ی‌ ئه‌و فه‌له‌ستینییانه‌ی‌ له‌سه‌ر رێگاكه‌ ده‌ركه‌وتوون، روون نییه‌، به‌ڵام كۆمپانیای‌ "Maxar Technologies" مه‌زه‌نده‌ ده‌كات كه‌ هه‌زاران كه‌س بن.

لای‌ خۆیه‌وه‌ رۆژنامه‌ی‌ گاردیانی‌ به‌ریتانی‌ رایگه‌یاند كه‌ سه‌دان كه‌س له‌ چاوه‌ڕوانیدا بوون تا له‌ڕێی‌ خاڵی‌ پشكنینه‌وه‌ تێپه‌ڕن.

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ ئاژانسی‌ ئاسۆشێتد پرێس بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌وكاته‌وه‌ی ناچاركراون ناوچه‌كانی‌ باكوور چۆڵ‌ بكه‌ن، سه‌دان هه‌زار فه‌له‌ستینی‌ روویان له‌ ناوچه‌كانی‌ باشوور كردووه‌ و له‌ ئێستادا دانیشتوانی‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ 2.3 ملیۆن كه‌س مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت.



PM:03:24:18/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 3160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو