مه‌ریوان دزه‌یی: له‌گه‌ڵ كوتله‌كانی دیكه، له‌سه‌ر ھه‌ندێ خاڵی پڕۆژه‌یاسای بودجه گه‌یشتووینه‌ته چاره‌سه‌ر
وێستگه نیوز-
جێگری سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر ھه‌ندێ خاڵی بودجه گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، پێشیوایه له دوو رۆژی داھاتوودا له‌باره‌ی، په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه ڕێككه‌وتن ده‌كرێت.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان له زاری مه‌ریوان دزه‌یی، جێگری سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، بڵاویكرده‌وه كه "له‌گه‌ڵ كوتله‌كانی دیكه، له‌سه‌ر ھه‌ندێ خاڵی نێو پڕۆژه یاسای بودجه گه‌یشتووینه‌ته چاره‌سه‌ر و ته‌نیا ھه‌ندێ خاڵی جه‌وھه‌ری ماون".
مه‌ریوان دزه‌یی ده‌ڵێت: "پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌وانه‌ش چاره‌سه‌ر بكرێن و بگه‌ینه رێكه‌وتنی ته‌واو، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای بودجه له په‌رله‌مان بخرێته ده‌نگدان و په‌سه‌ند بكرێت".
جێگری سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه "ده‌مانه‌وێ ئه‌و ده‌قه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵیه‌وه ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان كراوه و پێشتر ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه ھه‌مان ده‌ق له‌نێو یاسای بودجه جێگیر بكرێت و په‌سه‌ند بكرێت".
له‌باره‌ی واده‌ی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌شه‌وه مه‌ریوان دزه‌یی گوتی: په‌رله‌مان ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی دیاری كردووه بۆ كۆبوونه‌وه و ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی، ھیوادارین ئه‌و دوو رۆژه‌ی ماوه بگه‌ینه رێكه‌وتن له‌باره‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی په‌یوه‌ستن به ھه‌رێمی كوردستان.
ئه‌م لێدوانه‌ی جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دوای ئه‌وه دێت كه ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کاتژمێر 1ی نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 8ی حوزه‌یرانی دیاریکردووە بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ساڵەکانی 2023 و 2024 و 2025ی عێراق.
PM:04:43:06/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت