روسیا بەنداوی نوفا كاخوفكای لە خێرسۆن تەقاندەوە؛ مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە


وێستگه‌نیوزـ

فەرماندی هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا لە باشور رایگەیاند، روسیا بەنداوی نوفا كاخوفكای لە ناوچەی خێرسۆن تەقاندووەتەوە کە ئەو ناوچەیە لە ئێستادا لە ژێر کۆنتڕۆڵی روسیادایە.


ئەمڕۆ سێشەممە 6ی حوزه‌یرانی 2023، بەپێی گرتە ڤیدیۆییەک دەردەکەوێت بەنداوی گەورەی نوفا كاخوفكا تەقێندراوەتەوە و میدیا جیهانیەکانیش لە زاری فەرماندە ئۆکرانیەکانەوە رایدەگەیەنن، روسیا بەنداوەکەی تەقاندووەتە و ناوچەکەش لە ژێڕ کۆنترۆڵی روسیادایە.

لە دوای تەقینەوەی بەنداوەکە، هەریەکە لە روسیا و ئۆکرانیا یەکتری تۆمەتبار دەکەن بە ئەنجامدانی کارەکە و باس لەوە دەکەن، ئەو بەنداوە لە سەردەمی سۆڤییەتەوە دروستکراوە و بە تەقینەوەی بەنداوەکە لافاو دروست دەبێت لە ناوچەکانی شەڕ و دەبێتە هۆی نقومبونی ناوچەکانی بەردەم بەنداوەکە.

بەنداوی نوفا كاخوفكا، بەرزییەکەی 30 مەترە و درێژییەکەی 3.2 کیلۆمەترە و لە ساڵی 1956 لەسەر رووباری دنیبرو بنیاد نراوە.


AM:11:41:06/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو