پشووەکانی جەژنی قوربان دیاریکران


وێستگه‌نیوزـ

بەپێی رۆژمێری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم مانگە سێ رۆژ پشووی فەرمی تیادایە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە و رۆژی چوارەمی جەژن بەر یەکەم رۆژی مانگی تەمموز دەکەوێت.

بەپێی رۆژمێری فەرمی حکومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەم مانگە لە 28ی حوزەیرانەوە پشووی فەرمییە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە و چوارەم رۆژی جەژن دەکەوێتە 1ی تەمموزەوە.

هەربەپێی رۆژمێرەکە، جگە لە پشووەکانی جەژن هیچ پشوویەکی فەرمی دیکە لە مانگی حوزەیراندا نییە.

لە 20ی ئایاری ئەمساڵدا، کۆمەڵەی فەلەکناسی سعودیە رایگەیاند، رۆژی 28ی مانگی حوزەیران یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە.


AM:10:31:06/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 58300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو