ئەم مانگە شەش رۆژ پشووی فەرمی تێدایە


وێستگەنیوز_

بەپێی رۆژمێری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2023، کە ساڵانە دەریدەکات و پشوو و بۆنە فەرمییەکانیشی تێدا دادەنێت، بۆ ئەم مانگە شەش رۆژ پشووی فەرمی هەیە.

لە رۆژمێرەکەدا 1ـی نیسان بە پشووی فەرمی دانراوە؛ کە سەری ساڵی ئاشوورییەکانە، بەڵام هەفتەی رابردوو وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، رۆژی شەممە، رێکەوتی 1ـی 4ـی 2023، تەنها لە قوتابخانەکانی خوێندنی سریانی لە هەرێمی کوردستان پشووە، قوتابخانەکانی دیکە دەوامی ئاسایی دەکرێت و دەتوانن تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلەکانی 9ـی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی ئەنجام بدەن بە گوێرەی ساڵنامەی خوێندن.

هەر بەپێی رۆژمێرەکە؛ رۆژی 9ـی نیسان پشووی فەرمییە لە هەرێم، بەهۆی رووخانی رژێمی بەعس و یادی ئازادکردنی عێراقەوە.

رۆژی 19ی نیسان؛ سەری ساڵی ئێزیدییەکانە (جەژنی چوارشەممەی سوور).

لە 22 بۆ 24ـی نیسان؛ پشووی جەژنی رەمەزان. هاوکات ساڵرۆژی بۆردومانکردنی قەڵادزێ-ـیە.


AM:11:55:01/04/2023


ئه‌م بابه‌ته 14332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو