بەرازیل هاوشێوەی پێنج وڵاتی دیکە بریاریدا مامەڵە بازرگانییەکانی لەگەڵ چین بە دۆلار ئەنجام نەدات
وێستگەنیوز_
لەپاش رووسیا و هیندستان و پاکستان و سعودییە و و ئێران، وڵاتی بەڕازیل رایگەیاند، "لەگەڵ چین رێککەوتوون مامەڵە بازرگانییەکانی نێوانیان بە دۆلار ئەنجام نەدەن."
حکومەتی بەڕازیل رایگەیاندووە، لەگەڵ چیندا رێککەوتوون چیتر دۆلار بەکارنەهێنن بۆ مامەڵە بازرگانییەکانیان و لەجیاتی ئەوە دراوی دوو وڵاتەکە بەکاربهێنرێت.
ئەو رێککەوتنەش ئامانج لێی رکابەریکردنی ئابووری ئەمریکایە و بەڕازیلیش گەورەترین ئابووری هەیە لە ئەمریکای لاتیندا و نایانەوێت پشت بە دۆلار ببەستن.
حکومەتی بەڕازیل دەڵێت، ئەو هەنگاوە کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی تێچووەکان و بازرگانی نێوانیان زیاتر دەکات و کارئاسانی بۆ فەراهەم دەکات.
چین هاوبەشی بازرگانی گەورەی بەڕازیلە و تەنها لە ساڵی رابردوودا مامەڵەی بازرگانی نێوانیان گەیشتووەتە 150 ملیار دۆلار.
مامەڵە نەکردن بە دۆلار نیشانەی هەوڵدانە بۆ فرەچەشنکردنی ئابووری وڵات و پشت نەبەستن بە دۆلاری ئەمریکی.
PM:04:15:30/03/2023
ئهم بابهته 2048
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت