ئیسرائیل بە مووشەک هێرشی کردە سەر دیمەشق
فۆتۆ: گێتی
وێستگهنیوزـ
وەزارەتی بەرگری سوریا بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا کە شوێنەکانی دەوروبەری دیمەشقی کردە ئامانج، دوو سەرباز برینداربون.
وەزارەتی بەرگری سوریا لە بەیاننامەیەکدا ئاشكرای كرد، "دوژمنی ئیسرائیل بە ژمارەیەک موشەک لە ئاڕاستەی جۆلانی داگیرکراوی سوریا دەستدرێژییەکی ئاسمانی ئەنجامدا و هەندێک خاڵیان لە دەوروبەری شاری دیمەشق کردە ئامانج".
باسی لهوهشكردووه، بۆردومانەکە برینداربوونی دوو سەرباز و هەندێک زیانی ماددی لێکەوتوەتەوە، هاوكات دهڵێت، بەرگرییە ئاسمانییەکانی وڵاتهكه ژمارهیهك موشهكی تێكشكاندوه بهر لهوهی بگهنه ئامانجهكانیان.
هەفتەی رابردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب لە باکوری سوریا رووبهڕووی دووەمین بۆردومانی ئیسرائیل لە مانگی ئازاردا بوەوە، بەپێی راپۆرتی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، کۆگایەکی چەکی گروپە لایەنگرەکانی تاران کراوهتە ئامانج، ئەوەش وایکرد ئەو دامەزراوەيە بۆ ماوەی دوو رۆژ لە پێشكهشكردنی خزمەتگوزاری بوهستێت.
سوریا لە ساڵی 2011ەوە شاهێدی ململانێیەکی خوێناوییە، کە نزیکەی نیو ملیۆن کەس تیایدا كوژراون و زیانێکی زۆری بە ژێرخانی وڵات گەیاندوە و بوەتە هۆی ئاوارەبوونی ملیۆنان کەس لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات.
AM:09:01:30/03/2023
ئهم بابهته 1448
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت