بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز_

بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری راگەیاند و بۆ ئەمڕۆ 213 ملیۆن و 257 هەزار و 246دۆلاری خستە بازاڕەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی بانکی ناوەندی، لەو بڕەی خراوەتەڕوو، 154 ملیۆن و 457 هەزار و 246 دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و 58 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشتووە.

لە دوای رێککەوتنی بەغدا و واشنتۆن بانکی ناوەندی عێراق رۆژانە بڕێکی زۆر دۆلار دەفرۆشێت و ئاستی خستنەڕووی دۆلار گەڕاوەتەوە بۆ پێش سزاکانی ئەمریکا کە بەهۆی سزای وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە ئاستی خستنەڕووی بانکی ناوەندی عێراق رۆژانە بۆ خوار 100 ملیۆن دۆلار دابەزیبوو. هاوکات، هێشتا بەهای دۆلار بەو شێوە بەرزە دابەزینی بەخۆیەوە نەبینیوە.


PM:01:25:22/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 2660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو