وه‌فدێكی باڵای سوپای پاسداران و وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی ئێران گه‌یشته عێراق
وێستگه نیوزـ
بۆ به‌شداریكردن له کۆنگرەی گفتۆگۆی نێودەوڵەتی بەغدا گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئاسایشی سنوره‌كان، وه‌فدێكی باڵای سوپای پاسداران لەگەڵ وەزارەتی ئیتیلاعات بە سەرۆکایەتی ئه‌مینداری گشتیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران گەیشتە بەغدا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك لە حکومەتی عێراقی رایگەیاند، عەلی شەمخانی، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئێران ئەمڕۆ شەممە گەیشتە بەغدا بۆ واژووکردنی یاداشتنامەی ئاسایشی سنور، وتیشی كه شەمخانی بە بانگهێشتی فەرمی هاتوەتە عێراق دەکات و لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمان کۆدەبێتەوە.
"لەگەڵ شه‌مخانی گفتوگۆ لەسەر ئاسایشی سنور دەکرێت و هەمان ئەو گفتوگۆیانەش لەگەڵ حکومەتی هەرێم باس دەکرێت، ئامانج لەمانەش پاراستن و پتەوکردنی ئاسایشی سنورە." سه‌رچاوه‌كه وای وت.
بڕیاریشی سبەینێ یەکشممە پێنجەمین کۆنگرەی بەغدای نێودەوڵەتی کە لەلایەن پەیمانگای عێراقی بۆ گفتگۆ رێکخراوە، بەڕێوەبچێت و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
بڕیاریشه هه‌ریه‌ك لە تەحنون بن زاید، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئیماڕاتی و هاکان فیدان، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا به‌شداری له‌و كۆنگره‌یه‌دا بكه‌ن.
PM:11:30:18/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 1000
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت