كازمی باسی چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن دوای له‌سێداره‌دانی ده‌كات
وێستگه نیوز-
له‌یه‌كه‌م لێدوانی‌دا ده‌رباره‌ی ته‌رمی سه‌دام حسێن سه‌رۆكی پێشووتری عێراق و شوێنه‌كه‌ی، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق ئاشكرایكرد كه دوای له سێداره‌دانی سه‌دام، ته‌رمه‌كه‌ی له نێوان ماڵه‌كه‌ی و ماڵی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكات له ناوچه‌ی سه‌وز فڕێدرابوو.
مسته‌فا كازمی ده‌ڵێت: "له‌و كاته‌دا كۆمه‌ڵێك پاسه‌وانم بینی كه له ده‌وری ته‌رمه‌كه كۆبووبوونه‌وه، منیش داوام لێ‌كردن وه‌ك رێزگرتنێك له مردوو، له ته‌رمه‌كه دووربكه‌ونه‌وه".
كازمی بۆ رۆژنامه‌ی "الشرق الأوسط" كه ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: "له‌و كاته‌دا ئه‌و كاره‌م ره‌تكرده‌وه و داوامكرد ته‌رمه‌كه‌ی سه‌دام بهێننه ته‌نیشت ماڵه‌كه‌ی من و ماڵه‌كه‌ی مالیكی، به‌ڵام مالیكی ره‌تیكرده‌وه".
وتیشی: "شه‌وه‌كه‌ی مالیكی فه‌رمانیكرد ته‌رمه‌كه‌ی سه‌دام رادهشتی یه‌كێك له شێخه‌كانی هۆزی نه‌دا (هۆزه‌كه‌ی سه‌دام حسێن) بكرێت، ئه‌وانیش له ناوچه‌ی سه‌وز وه‌ریان گرته‌وه و دواتر له تكریت به خاكیان سپارد".
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق باسی له‌وه‌ش كردووه كه له‌دوای ساڵی 2012 كاتێك داعش ده‌ستی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا گرت، گۆڕه‌كه‌ی سه‌دام هه‌ڵدرایه‌وه، بۆیه ته‌رمه‌كه‌ی گوازرایه‌وه بۆ شوێنێكی نهێنی كه تا ئێستا كه‌س نازانێت له كوێیه و گۆڕی كوڕه‌كانیشی هه‌ڵدرایه‌وه.
دوای خۆحه‌شاردان بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی هه‌شت مانگ، له 2003/12/13 دا، سه‌دام حسێن له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مریكاوه له‌گوندێكی ناوچه‌ی تكریت ده‌ستگیركرا و رووبه‌ڕووی دادگا كرایه‌وه.
له رۆژی 30-12-2006 دا سه‌دام حسێن دوای دادگاییكردنی و ده‌ركردنی سزای له‌سێداره‌دان، له‌كاتژمێر 6:10 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی كه هاوكات یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان بوو، له‌سێداره درا.
له‌و به‌ره‌به‌یانییه‌دا كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حسێن هێنرا كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵ حوكمی عیراقی كرد و چه‌ندین تاوانی دژی گه‌له‌كه‌ی ئه‌نجام دا هه‌ر له كیمیابارانكردن و ئه‌نفالكردنی كورد و كوشتنی پێكهاته‌كانی تری عیراق به‌تایبه‌ت عه‌ره‌به شیعه‌كانی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوور.
PM:06:12:12/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 15632
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت