له‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان نه‌وت به‌سه‌ر كه‌مئه‌ندامان دابه‌شكرا

‌دیمەنێک لە پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەسەر کەمئەندامان

وێستگه‌نیوزـ

له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ی گه‌رمیان نه‌وت به‌سه‌ر كه‌مئه‌ندامان دابه‌شكرا و وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیش رایگه‌یاند، پێنج هه‌زار خێزان لێی سوودمه‌ند بوون.


به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تیایدا هاتووه‌: ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی شوباتی 2023، لەسەر داوای کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی شێخ باز بەرزنجی، خاوه‌نی كار گروپ، هه‌زار خانەوادەی خاوەن پێداویستی تایبەت بە بڕی 100 هەزار لیتر نەوت بەسەرکرانەوە.

باسی له‌وه‌شكردووه‌: خێزه‌نه‌كان لەسنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و سەیدسادق و دەربەندیخان، بوون و کۆی گشتی سودمەندانی ئەم پرۆسەیە لە سەر ئاستی هەرێم زیاتر لە پێنج هەزار خانەوادەی کەمئەندامان و بڕی 500 هەزار لیترە کە بەهەماهەنگی و سەرپەرشتی وەزارەت و ئەنجومەنی رێکخراوە خاوەن پێداویستیەتایبەتەکان دابەش دەکرێت.

ده‌شڵێت: "سوپاس و دەست خۆشیمان بۆ تەواوی ئەو بەرێزانەی کە هاوکارو خەم خۆری ناڕەحەتیەکانی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیەتایبەتەکانن".


PM:07:39:08/02/2023








ئه‌م بابه‌ته 1044 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت