قایمقامیه‌تی سلێمانی هۆڵێكی بلیاردی داخست
وێستگه نیوزـ
قایمقامیه‌تی سلێمانی بەهۆی پابەند نەبون بە مه‌رج و رێتماییه‌كانی کارکردن و رێگەدان بە سەردانکردنی کەسانی خوار 18 ساڵ بۆ شوێنه‌كه‌ی، هۆڵی بلیاردی سپۆرت-ی لە گەڕەکی به‌رخانه‌قای شاری سلێمانی داخست.
له راگه‌یه‌ندراوێكی قایمقامیه‌تدا هاتووه: یاسا رێگری له هاتوچۆكردنی كه‌سانی خوار (18) ساڵی بۆ هۆڵی بلیارد، كافتریا، شوێنی كێشانی نێرگه‌له و باڕ و شوێنی خواردنه‌وه كحولییه‌كان گرتوه و هه‌ر‌شوێنێكش رێگەبدات کەسانی تەمەن خوار 18 ساڵ سەردانیان بکەن له‌لایه‌ن قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه داده‌خرێت.
هه‌ر بۆیه ئه‌مڕۆ لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت بەهۆی پابەند نەبون بە مه‌رج و رێتماییه‌كانی کارکردن هۆڵه‌كه‌ی داخست و وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه رێکارە یاساییەکان لەگەڵ خاوەنەکەشی دەگرێتەبەر.
قایمقامیه‌تی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار كردوه‌ته‌وه به‌وه‌ی لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، ده‌توانن پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
PM:06:04:08/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 1600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت