دادگای فیدڕاڵیی عێراق فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی بێهیوا كرد


وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵیی‌ عێراق سکاڵایەکی‌ رەتکردەوە کە لە دژی‌ خەرجنەکردنی‌ مووە پاشەکەوتکراوەکانی فەرمانبەرانی‌ هەرێمی‌ کوردستان تۆمارکرابوو، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌ بوو كه‌ ئەو دۆسیانە لە تایبەتمەندییەکانی‌ دادگاكه‌ نییە.

 سکاڵاکە لەسەر ناوی سەعید فەرەج ئەحمەد و چەند کەسێکی‌ دیکەوە تۆمارکرابوو، کە تێیدا داوا کرابوو سەرۆکی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان ناچار بکرێت بە خەرجکردنی‌ پاشەکەوتی‌ موچەی‌ فەرمانبەرانی‌ هەرێمی‌ کوردستان لە نێوان 15ی‌ ئابی‌ 2015 تا 1ی‌ 12ی‌ 2022، چونكه‌ بەگوێرەی‌ سکاڵاکە خەرجنەکردنی‌ ئەو مووچە پاشەکەوتکراوانە، پێچەوانەی‌ هەردوو ماددەی‌ 29 و 30 ـی‌ دەستوری‌ عێراق و یاسای‌ چاودێریی‌ کۆمەڵایەتیی‌ ژمارە 126ـی‌ ساڵی‌ 1980ـی‌ عێراقە.

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ی‌ شوباتی‌ 2023، دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵیی‌ عێراق لەبارەی‌ سکاڵایەک کە لە دژی‌ سەرۆکی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان تۆمار کرابوو، کۆبوەوەو سکاڵاکە تایبەت بوو بە خەرجنەکردنی‌ مووچە پاشەکەوتکراوەکانی فەرمانبەرانی‌ هەرێمی‌ کوردستان.

 دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵیی‌ عێراق بڕیاریدا بە رەتکردنەوە ئەو سکاڵایە، بەوپێیەی‌ ئەو دۆسیانە لە تایبەتمەندییەکانی‌ دادگاکە نییە تا تاوتوێیان بکات. 
 
وریا سەعدی‌، راوێژکاری‌ یاسایی پەرلەمانی‌ کوردستان بە كه‌ناڵی رووداوی‌ راگەیاند، دادگە سکاڵاکەی‌ لەسەر ئەو بنەمایە رەتکردووەتەوە، کە ناچێتە چوارچێوەی‌ ماددەی‌ 93ی‌ دەستور و ئەو پرسە لە تایبەتمەندیی‌ دادگەی‌ کارگێڕیی‌ هەرێمی‌ کوردستانە.

"ئەو سکاڵایە لەلایەن ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی‌ هەرێمی‌ کوردستانەوە تۆمارکرابوو". وریا سەعدی‌ وای وتبوو.


PM:05:53:08/02/2023


ئه‌م بابه‌ته 3372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو