حكومه‌تی عێراق بڕیاریدا 100 دۆلار بكات به‌ 130 هه‌زار دینار


وێستگه‌ نیوزـ

حكومه‌تی  عێراق بڕیاریدا به‌های 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر به‌ 130 هه‌زار دیناری عێراقی جێگی ربكرێت، ئه‌وه‌ش دوای په‌سه‌ندكردنی بڕیارێك كه‌ ئه‌نجومه‌نی كارگێڕیی بانكی ناوه‌ندییه‌وه‌ ده‌رچوه‌.

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7ی شوباتی 2023، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و ئاشكرایكرد كه‌ حكومه‌ت عێراق بریاری ئه‌نجومه‌نی كارگێری بانكی ناوه‌ندیی عێراقی په‌سه‌ندكردوه‌ بۆ هه‌مواركردنی نرخی فرۆشتنی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار، كه‌ بۆ هه‌ر دۆلارێك به‌رامبه‌ر 1300 دینار ده‌بێت.

"له‌مه‌ودوا نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر 130 هه‌زار دیناری عێراقی له‌ بانكی ناوه‌ندیی عێراق ده‌فرۆشرێت." راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ واده‌ڵێت.

ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو مانگه‌، به‌های دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی عێراق ناجێگیره‌ و نرخی دۆلار به‌رزترین نرخی له‌مێژوودا تۆماركرد و نرخی 100 دۆلار گه‌یشته‌ 178 هه‌زار دینار.


PM:04:27:07/02/2023


ئه‌م بابه‌ته 2004 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو