كه‌شناسیی هه‌رێم: له‌م ناوچه‌یه‌ 26ملم باران باریووه‌


وێستگه‌ نیوزـ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی هه‌رێم ئاشكرایكرد كه‌ له‌ 12 كاتژمێری رابردودا له‌ قه‌زای ئامێدی 26ملم باران باریوه‌و ئه‌مه‌ش زۆرترین رێژه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ بووه‌.

كه‌شناسیی هه‌رێم رایگه‌یاندوه‌ كه‌ بری‌ باران بارینی 12 کاتژمێری‌ ڕابردوویی‌ ئەمرۆ دووشه‌ممه‌ لە ناوچە جیاجیاکانی‌ هەرێم به‌مجۆره‌ بووه‌:

هەولێر  1.2ملم
سلێمانی‌ 0.3ملم
دهۆک  9.7  ملم
پیرمام   2.6ملم
شمامک 2.0ملم
زاخۆ   12.5ملم
خەبات  1.6
 ئاکرێ 7.6 ملم
ئامێدی‌ 26 ملم
بامەرنێ 24 ملم
بارزان 19.2 ملم
بازیان 1.8 ملم
دەربەندیخان  0.4 ملم
حاجی‌ ئۆمەران 5.6 ملم
هەڵشۆ 0.4 ملم
کانی‌ ماسی‌ 5.4 ملم
مانگیش 9.8 ملم
سۆران 1.6 ملم


PM:10:37:06/02/2023


ئه‌م بابه‌ته 3772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو