له‌سه‌ر داوای سروه عه‌بدولواحید، خه‌رجكردنی 60 ملیار دینار بۆ كۆمپانیایه‌ك راگیرا
وێستگه نیوز-
له‌سه‌ر داوای سروه عه‌بدولواحید په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی خه‌رجكردنی 60 ملیار دیناری وه‌ك قه‌ره‌بوو بۆ كۆمپانیایه‌كی شاری كه‌ربه‌لا راگرت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدراڵی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه توانیویه‌تی فه‌رمانێكی دادگا به‌ده‌ستبێنێت بۆ راگرتنی خه‌رجكردنی نزیكه‌ی 60 ملیار دیناری وه‌زاره‌تی نیشته‌جێكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه بۆ كۆمپانیایه‌ك كه سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌یه‌كی شاری كه‌ربه‌لایه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه ده‌سته‌كه‌یان زانیاری به‌ده‌ست گه‌یشتووه كه وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن به‌نیازه بڕه‌پاره‌یه‌كی زۆر وه‌ك قه‌ره‌بوو بۆ كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پرۆژه‌ی ئاوی كه‌ربه‌لا و زانیارییه‌كان دراوه‌ته دادگا.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد بۆیان ده‌ركه‌وت كه وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه به‌نیازه له‌ژێر پاساوی دۆخی كاركردن، بڕی 58 ملیار و 624 ملیۆن و 75 هه‌زار دینار وه‌ك قه‌ره‌بوو بۆ كۆمپانیایه‌ك خه‌رج بكات و دوای پێدانی زانیارییه‌كان، دادگا فه‌رمانی ده‌ركرد به راگرتنی خه‌رجكردنی پاره‌كه بۆ كۆمپانیاكه.
پێشتر و له كۆتایی مانگی رابردوودا، سروه عه‌بدولواحید په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مانی عێراق به نووسراوێك، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراقی ئاگاداركردبووه‌وه كه گومانی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانێكی گه‌وره‌ی داهاتی گشتی هه‌یه له‌گرێبه‌ستی نێوان وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن و كۆمپانیاكاندا.
ئه‌مه‌ش ده‌قی نووسراوه‌كه‌یه:
PM:08:07:05/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 1888
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت