وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق دیاریكرا

‌باسم عه‌واد

وێستگه‌نیوزـ

محەمەد شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسم عه‌وادی وه‌ك وته‌بێژی حكومه‌ته‌كه‌ی دیاریكرد كه‌ ده‌وترێت پێشتر شرۆڤەکاری سیاسی بووه‌.

 
ئه‌مڕۆ یەکشەممە 5ی شوباتی 2023، سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیه‌ندراوێکی لەبارەی دەستنیشانکردنی وتەبێژی حکومەتی عێراق بڵاوکردەوە، تیایدا هاتووە: "بۆ بەردەوامبوون لەسەر رێبازی پەیوەندیی بونیادنەرانە لەگەڵ رای گشتی و دابینکردنی زانیاری لەبارەی ئەدای حکومەتەوە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران باسم عەدوای، بۆ ئەرکی وتەبێژی حکومەت دیاریکرد".
 
باسم عەوادی لە ساڵی 1993ـەوە لە عێراق هەڵاتووە و ماوەیەک لە ئێران ژیاوە، ساڵی 2001 چووەتە بەریتانیا. لەوێ بەرپرسی میدیایی دامەزراوەی ئیمام خوئی بووە.
 
باسم عەوادی کێیە؟
 
- ساڵی 1969 لە شارۆچکەی شەترەی پارێزگای زیقار دایکبووە
- ساڵی 1989 بڕوانامەی دیبلۆمی بەدەستهێناوە.
- ساڵی 1993 لە ترسی بەعسییەکان هەڵاتووە بۆ ئێران
- بەکالۆریۆسی لە زانستە ئیسلامییەکان لە زانکۆی ئەلموستەفا ئێران بەدەستهێناوە
- ساڵی 2001 چووەتە بەریتانیا
- راوێژکاری سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق بووە
- شرۆڤەکاری سیاسی و بەرپرسی راگەیاندنی دامەزراوەی خوئی بووە لە لەندەن


PM:12:31:05/02/2023


ئه‌م بابه‌ته 1612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت