هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار ئاشكرا كران
وێستگه‌نیوزـ
جه‌بار گۆران، وته‌بێژی بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی شاری سلێمانی رایگه‌یاند، دابه‌زینی به‌های دیناری عێراقی به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی دوو هۆكاری هه‌یه كه یه‌كێكیان په‌یوه‌ندی به بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌وه هه‌یه.
جه‌بار گۆران، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: بانكی ناوه‌ندی خسته‌ڕووی دۆلاری بۆ نیوه كه‌مكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌شێكی هۆكاری دابه‌زینی به‌های دیناره به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی.
وتیشی: "هۆكاری ده‌ره‌كیش هه‌یه له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار، كه ئه‌ویش كۆمه‌ڵێك بانكی عێراقی كراونه‌ته لیستی ره‌شه‌وه، تێبینی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره كه ئه‌م بانكانه دۆلاریان بردبێته ده‌ره‌وه، بۆیه له لایه‌ن بانكی فیدڕاڵی ئه‌مریكاو وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاوه داوا له بانكی ناوه‌ندی عێراق كراوه به میكانیزێكی نوێوه دۆلار بخاته بازاڕه‌كانه‌وه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ی كانوونی یه‌كه‌می 2022، 100 دۆلاری ئه‌مریكی به 159 هه‌زار و 750 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
PM:12:26:27/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 3796
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت