بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی زیاتر دابەزی
وێستگەنیوز_
تا دێت بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی روو لە دابەزینە و بەشێکی زۆری هاوڵاتیان ترسیان لێنیشتووە و ڕوویان لە کڕینی دۆلار کردووە.
بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دروای ھەرێمی کوردستان و عێراق زیاتر دابەزی و بەھای 100 دۆلار بە 150 ھەزار و 500 دینارە و نرخی فرۆشتنی دۆلاریش گەیشتە 151 ھەزار و 250 دینار.
بانکی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ 158 ملیۆن دۆلاری خستووەتەڕوو، بەڵام بڕیارە بۆ ڕۆژی پێنجشەممە 125 ملیۆن دۆلار بخاتەڕوو.
زۆربەی ئەوانەی لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو کاردەکەن، دۆلار دەکڕن و کەمترینیان دۆلار دەفرۆشن بە تایبەت دوای ئەوەی بانکی ناوەندی بۆ سبەینێ پێنجشەممە خستنەڕووی دۆلاری کەمکردەوە.
PM:01:15:07/12/2022
ئهم بابهته 8860
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت