كاره‌بای سلێمانی: ئه‌م هۆكارانه‌ وایکردوە رۆژ لە دوای رۆژ بڕی كاتژمێره‌كانی کارەبای نیشتیمانی کەم بێتەوە


وێستگه‌ نیوزـ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاگاداری دانیشتوانی ناوچه‌كانی شارباژێر و قەزای ماوەتی كردوه‌ته‌وه‌ کە لە پەیجی شارباژێر لە تۆڕی کۆمەڵاتی  فەیسبوک کۆمەڵێک زانیاری ناراست لەسەر رێژەی پێدانی کارەبا بە ناوچەی شارباژێر و ماوەت ناوچە جێاجیاکان بڵاوکراوەتەوەو ده‌ڵێت "لێرەدا دەمانەوێت راستی پێدانی کارەبا و چۆنیەتی دانانی بەرنامەی کارەبا بۆ دانیشتوانی شارباژێر و هەموولایەک رون بکەینەوە ."

" ئێستا بەهۆی نەبونی سوتەمەنی و دابەزینی پلەکانی گەرما ، خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا  زۆر بەرز بوەتەوە ئەوەش وایکردوە رۆژ لە دوای رۆژ بڕی سەعاتەکانی کارەبای نیشتیمانی کەم بێتەوە ." له‌ رونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌مه‌ هاتوه‌.

ده‌شڵێت: سەبارەت بەو رونکردنەوەیەی پەیجی شارباژێر کە تەنیا کارەبای شارباژیر کەمکرابێتەوە راست نیە، چونکەی بەرنامەی دابەشکردنی کارەبای نیشتیمانی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی دادەنرێت  بۆ هەر سێ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین، ئاگادریش کراون کە لەپێدانی بەرنامەدا رەچاوی ئەو ناوچانە بکەن کە ساردن و موەلیدەیان نییە.

"بۆ ئەوەی لەدانانی بەرنامەشدا بتوانین ئەو بڕە کارەبایەی هەیە بەیەکسانی دابەش بکرێت بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی و هیچ بەرێوەبەرێکی گشتی دیکە دەست لە کاروباریان وەرنادات . بەپێی ئەو بڕە کارەبایە بەرهەم دێت و پشکی کارەبای سلێمانیە بەرنامەی تایبەت بۆ ناو شار و گوندەکان و بازرگانی و پیشەسازیی دادەنێن و لەدانی بەرنامەشدا زیاتر ئاگایان لە گوندەکان و دەرەوەی شارە کە موەلیدەیان نییە و سەخت و ساردن. " كاره‌بای سلێمانی واده‌ڵێت.

باسی له‌وه‌شكردوه‌ كه‌ لەدوای چاوپێکەوتن لەگەڵ نوێنەرانی ناوچەکە جەخت کرایەوە لەکۆنترۆڵ بۆ هاوکاری زیاتری ناوچەکانی دەرەوەی شار و هەموو کات نوێنەرانی ناوچەکان خۆیان ئەتوانن سەردانی کۆنترۆڵ بکەن بۆ ئەوەی لەنزیکەوە ئاگایان لەم راستیانە بێت.


PM:07:40:04/12/2022


ئه‌م بابه‌ته 1716 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو