بنكه‌ی سه‌ربازیی توركیا بۆردومانكرایه‌وه و ئاگری لێ به‌رزبوه‌وه
سەکۆی موشەکە ئاراستەکراوەکان
وێستگه نیوزـ
بەپێی میدیاكانی عێراق كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بە 8 مووشەکی گراد بنکەی ھێزەکانی تورکیا لەزلێکان بۆردومان کرایه‌وه‌و ئاگر لە بنکەکە بەرزبوه‌تەوە.
شه‌وی رابردووش بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی زلیكان-ی سوپای توركیا له ناحیه‌ی باشیك به چه‌ند موشه‌كێك كرایه ئامانج و گروپێكی چه‌كداری عێراق به‌رپرسیارێتیی خۆی له ئاراسته‌كردنی موشه‌كه‌كان راگه‌یاند.
سەرچاوەیەکی ئەمنی به میدیاكانی عێراقیان راگه‌یاند كه 4 موشەک له جۆری گراد لە گەڕەکەکانی شاری موسڵەوە بەرەو بنکەی سه‌ربازیی زلیکان لە ناحیه‌ی باشیك ئاراسته‌كراوه کە هێزه‌كانی سوپای تورکیای تێدا جێگیره.
له‌دوای هێرشه‌كه‌ش گروپێكی چه‌كدار به‌ناوی "لیوای ئەحرار عێراق" به‌رپرسیارێتیی ھێرشەکەی سەر بنکەی زلێکانی لەباشیک لەئەستۆ گرت و پشتڕاستی كرده‌وه كه 4 موشەکی گراد-ی ئاراسته‌ی بنكه‌كه كردوه.
PM:06:16:04/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 3100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت