"پڕۆژەی دیالۆگی نیشتمانی" بۆ داڕشتنی پەیمانی نیشتمانی لەلایەن لیژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستان ڕاگەیەندرا


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە "پڕۆژەی دیالۆگی نیشتمانی" بۆ داڕشتنی پەیمانی نیشتمانی لەلایەن لیژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستان ڕاگەیەندرا. 

لیژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستان پێکدێت لە حزبی شیوعی کوردستان، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، حزبی دیموکراتی گەلی کوردستان. 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لیژنەکە رایگەیاند، ماوەیەک بەر لە ئێستا لە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی کوردستانی و عێراقی و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و درک کردن بەو مەترسیانەی کە ڕۆژ بە ڕۆژی دوچاوری هەرێمی کوردستان دەبنەوە هەستا بە دانانی پڕۆژەکە و لەم ڕوانگەیەوە سەردانی سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی کردووە بۆ ئەوەی مەترسیەکان وەک خۆی بخاتەڕوو".

ئاماژە بەوەش کرا، کە ئەو پڕۆەژەیە ئەمڕۆ لەچوارچێوەی راگەیەندراوێکدا تۆکمەکرا کە ئەمڕۆ بۆ میدیاکان خرایەڕوو و ئامانج لێی ئەوەیە کار بۆ سازدانی دیالۆگێکی نیشتیمانی بکرێت. 

لەم ڤیدیۆیەوە زیاتر بزانە : 






PM:08:19:03/12/2022


ئه‌م بابه‌ته 1048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو