قوباد تاڵەبانی لە رۆژی جیھانی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە
قوباد تاڵەبانی
وێستگەنیوز-
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی مام جەلال لەرۆژی جیھانی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکاندا پەیامێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت، "ھیواخوازین ئەم رۆژە تەنیا بۆنەیەک نەبێت بۆ قسەکردن و بەڵێنێک کە بەدی نەیەت، بەڵکو ببێتە سەرەتای گۆڕانکارییەک بەرەو دانپێدانانی راستەقینە بەمافەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکاندا".
دەقی پەیامەکە :
لەرۆژی جیھانی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکاندا، سەرباری دەربڕینی خۆشەویستی و پیرۆزباییمان بۆ خاوەن پێداویستیەکانی جیھان وعێراق و ھەرێمی کوردستان، ھیواخوازین ئەم رۆژە تەنیا بۆنەیەک نەبێت بۆ قسەکردن و بەڵێنێک کەبەدی نەیەت، بەڵکو ببێتە سەرەتای گۆڕانکارییەک بەرەو دانپێدانانی راستەقینە بەمافەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکاندا.
قۆناغی ئایندە بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان دەرفەتێک بێت بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە ومامەڵەیەکی بنیاتنراو لەسەر رێز و ھەڵسەنگاندنی کارو گرنگیدان بەتوانا و لێھاتووییتان، سەرباری ھەوڵدان بۆ رەخساندنی زەمینەی زیاتری چوونەوە نێو کۆمەڵ و پێکھێنانی خێزان و دۆزینەوەی ھەلی کار.
بۆ ئێوەی خوشک و براکانمان دووپاتی دەکەینەوە کە؛ ھەمیشە پشتیوانتانم.
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
PM:07:21:03/12/2022
ئهم بابهته 1372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت