رۆبەرت مالی: بایدن ئامادەیە بژاردەی سەربازی دژی ئێران بەکاربھێنێت


وێستگەنیوز_

رۆبەرت مالی، نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا ئامادەیە بژاردەی سەربازی لە دژی ئێران بەکاربھێنێت، ئەگەر بە رێگای دیبلۆماسی سەرکەوتوونەبوو.

رۆبەرت مالی لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ئەگەر بێتو دانووستانەکان و سزاکان و رێگە دیبلۆماسییەکان سەرکەوتونەبوو لەگەڵ تاران، ئەوە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دوودڵ نابێت لە بەکارھێنانی بژاردەی سەربازی دژی ئەو وڵاتە.

پێشتریش ئەنتۆنیۆ بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندبوو، تاران ھەڵەیەکی گەورەدەکات کە ھەمیشە تۆمەتەکان دەخاتە ئەستۆی وڵاتانی تر، بەڵام تائێستا لە داواکاری راستەقینەی گەلەکەی تێنەگەیشتووە.

بلینکن جەختیشیکردەوە لەوەی، ھەموو جیھان زۆر بەوردی چاودێری شەقامەکانی ئێران دەکەن، بەو شێوەیە بەردەوامبن باجەکەی قورس دەبێت.


PM:07:29:01/12/2022


ئه‌م بابه‌ته 1204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو