خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان بڵاوكرایه‌وه‌


وێستگه‌نیوزـ

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و مووچه‌خۆرانی بڵاوكرده‌وه‌ و بەپێی لیستەکە دابەشکردنی موچە لە 4ی 12 دەستپێدەکات و لە 22ی 12 کۆتایی پێدێت.


بەپێی خشتەکە، رۆژی یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستی مووچە وەردەگرێت و رۆژی دووشەممەش پێشمەرگەی هێزەکانی 70 و 80 مووچە وەردەگرن.

لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچەخۆر هەن، 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین؛ 242 هەزار و 269 کەسیان خانەنشینن.

دوایین شوێن کە مووچە وەردەگرن، بەپێی خشتەکە، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگەن کە رۆژانی 21 و 22ـی ئەم مانگە دەبێت.


AM:11:01:01/12/2022




ئه‌م بابه‌ته 7172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت