هاووڵاتییه‌كی كورد له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران گیانی له ده‌ستدا
هێمن ئەمان
وێستگه‌نیوزـ
هێمن ئەمان، خەڵکی بۆکان، کە بە برینداری لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه فڕێندرابوو، لەژێر ئەشکەنجەی ئه‌و هێزانه گیانی لە دەست دا.
بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممەی رابردوو هێمن ئەمان، تەمەن 26 ساڵ و خەڵکی بۆکان، لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ئورمیە، لە یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.
هێمن ئەمان، ناسراو بە "هێمنە رەش" شەوی هەینی، دوای برینداربوونی بە گوللەی ساچمەیی هێزە ئه‌منییەکان، هەر لەلایەن ئەو هێزانە فڕێندرا.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەستی هەنگاو کەوتووە، تەرمی هێمن ئەمان، شەوی رابردوو بە بنەماڵەکەی دراوەتەوە و لە ژێر فشاری ناوەندە ئه‌منیه‌کان بە شێوەیەکی نهێنی و هەر ئەو کاتە به خاك سپێردراوه.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا و لە سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه، شه‌ش هاووڵاتیی کورد دوای دەستبەسەرکران لەژێر ئەشکەنجەی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران گیانیان لەدەست داوە.
AM:11:05:25/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 852
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت