پۆلیسی سلێمانی: تاوانبارێكی هەڵاتوو دەستگیركرا كه‌ سزای 6 ساڵ زیندانیی هه‌بووه‌


وێستگه‌ نیوزـ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند كه‌ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی – نوسینگەی ڕۆژهەڵات تاوانبارێكی هەڵاتویان دەستگیركرد كە لەلایەن دادگاوە سزای بەندكردنی بۆ ماوەی شەش ساڵی بەسەردا سەپێنراوە.

"بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی - نوسینگەی ڕۆژهەڵات  زانیارییان لەسەر تۆمەتبارێك دەستكەوت كە لەمانگی دووی ئەمساڵ لەلایەن دادگای سلێمانییەوە سزای بەندكردنی بۆ ماوەی شەش ساڵی بەسەردا سەپێنراوەو تاوانبار هەڵاتووەو ئامادە نەبووە بچێتە بەردەم دادگا، هێزەكانی پۆلیس زانیاری تەواویان لەسەر شوێنی تاوانبار كۆكردەوەو توانییان دەستگیری بكەن." پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وای وتوه‌.

ئاشكراشیكردوه‌ كه‌ لەئێستادا تاوانبار (ه ، ع ، م  لەدایكبووی 1987 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 431/1 بەندە.


PM:09:26:24/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 2956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو