دانانی به‌رپرسی مه‌كته‌به‌كان كێشه‌ی خستۆته ناو ریزه‌كانی پارتی له سلێمانی و كه‌ركوك
وێستگه‌نیوز- ژووری هه‌واڵ
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، ئاشكرای كرد كه دانانی به‌رپرسانی مه‌كته‌به‌كانی رێكخستن له‌هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و كه‌ركوك كێشه‌ی له‌نێو ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان دروستكردووه؛ و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كێشه‌كه سه‌ربكێشێ بۆ ڕاگه‌یاندراوی ناڕه‌زایی " ئه‌گه‌ر بێت و چاره‌سه‌ر نه‌كرێت".
ئه‌مرۆ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رپرسی مه‌كته‌به‌كانی بڵاوكرده‌وه له نێویاندا هه‌ریه‌ك له‌عه‌لی حسێن بۆ به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی شاری سلێمانی و كه‌مال كه‌ركوكی بۆ به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی كه‌ركوك دانران، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی له‌لای به‌شێك له‌رێكخستن و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی پارتی دروستكرد.
سه‌رچاوه‌كه وتی: "له‌سه‌ره‌تادا عه‌لی حسێن بۆ شاری هه‌ولێر ده‌ستنیشانكرابوو، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ناڕه‌زایه‌تییان دژی ئه‌و بڕیاره ده‌ركرد به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری ڕابردووی عه‌لی حسێن خزمه‌تی رێزه‌كانی به‌عس بووه ناكرێت، به‌رپرسیارێتی راسته‌وخۆی پێبدرێت".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، "به‌و هۆكاره بڕیاری دانانی عه‌لی حسێن سورچی بۆ شاری هه‌ولێر هه‌ڵوه‌شایه‌وه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی سلێمانی فه‌رامۆشترین شوێنی پارتی بێت، بۆ شاری سلێمانییان دانا، كاتێك بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و و كادرانی پارتی ئه‌مه‌یان بیست، نیگه‌ران بوون و له‌ئێستادا بروسكه‌یان بۆ مه‌كته‌بی سیاسی كردووه كه ده‌بێت ئه‌و بڕیاره بۆ سلێمانیش هه‌ڵبوه‌شێته‌وه چونكه دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه".
عه‌لی حسێن سورچی له‌هه‌ریر له‌دایكبووه له‌كۆنگره‌ی 14 ی پارتی دیموكراتی كوردستان جارێكی تر كرایه‌وه ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و پاشان بووه مه‌كته‌بی سیاسی.
سه‌رچاوه‌كه وتی"به‌شێك لهپارتییهكانی شاری سلێمانی پێیانوایه هێنانی عه‌لی حسێن سورچی بۆ شاری سلێمانی گواستنه‌وه‌ی كێشه‌و ململانێی سورچییهكانه بۆ ناو شاره‌كه كه ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی شاره‌كه‌دا نییه و دۆخی یه‌كێتی و پارتی ئه‌وه‌نده‌ی تر گرژتر ده‌كات".
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی وێستگه نیوز، بنه‌ماڵه‌ی ده‌روێش ئاغا‌و فازیلی مهلێح و به‌شێكی زۆر له نهورۆلییهكان شهمێرانییهكان پارتییان له‌م هه‌نگاوه ئاگاداركردۆته‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه.
له شاری كه‌ركوكیش به‌هه‌مان شێوه‌ی شاری سلێمانی ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان نیگه‌رانی به‌خۆیه‌وه بییوه كاتێك كه كه‌مال كه‌ركوكی به به‌رپرسی رێكخستنی پارێزگاكه دانراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی وێستگه نیوز، هه‌ریه‌ك له‌بنه‌ماڵه‌كانی نه‌جات حه‌سه‌ن عهزهدینی مه‌لا قه‌ره مه‌لا په‌روێز كه له‌بنه‌ماڵه‌ی دیاری ناو پارتین له‌شاره‌كه نیگه‌رانییان گه‌یاندۆته مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌و هه‌روه‌ها بێجگه له‌وه‌ش له‌سه‌ر ده‌رچوونی شاخه‌وان عه‌بدوڵاش كێشه‌یان هه‌بووه‌و پێیانباش نه‌بووه كراوه‌ته ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی.
سه‌رچاوه‌كه وتی، "به‌شێكی نیگه‌رانییه‌كان دژی كه‌مال كهركوکییه به‌وه‌ی پێشتر نه‌یتوانیوه شاری كه‌ركوك به‌رێوه ببات و چه‌ندین جار به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانی پارتی شكاوه‌و كه‌ركوك پێویستی به به‌رپرسی به‌هێزه".
سه‌رچاوه‌كه تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه، نیگه‌رانییه‌كان له‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌و به‌رپرسانه بۆ رێكخستنی كه‌ركوك و سلێمانی چۆته دۆخێكی نوێوه‌و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌ئاشكرا ڕاگه‌یاندراوی ناڕه‌زایه‌تی لێ بكه‌وێته‌وه.
ئەمرۆ (پێنجشەممە 24ـی تشرینی دووەمی 2022) مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە و بەرپرسی مەکتەب و بەشەکانی دیاریکرد.
فوئاد حوسێن، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی بەغدا
ئاراس حەسۆ میرخان، بەرپرسی وەبەرهێنان و پڕۆژەکان
هێمن هەورامی، بەرپرسی بەشی رێکخستن
هیوا ئەحمەد، بەرپرسی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکان
سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی هەولێر
عەلی حوسێن، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی سلێمانی
نەوزاد هادی، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی موسڵ و شنگال
پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی دهۆک
کەمال کەرکووکی، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک
رێبوار یەڵدا، دەزگای هەڵبژاردن
ئامینە زكری، به‌رپرسی به‌دواداچوون
سالار عوسمان، بەرپرسی راگەیاندن
چنار سەعد عەبدوڵڵا، بەرپرسی دیراسات
جەعفەر ئیمنکی، بەرپرسی پەیوەندیی گشتی
زاگرۆس فەتاح، بەرپرسی دارایی و کارگێڕی
له‌دوای كۆنگره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه نیگه‌رانییه‌كان له‌سه‌ر هێنانه‌وه پێشه‌وه‌ی به‌شێك له‌وانه‌ی پێشووتر خزمه‌تی رژێمی به‌عسیان كردووه به‌ته‌واوی دروستبوو.
ره‌خنه‌گرانی دوای كۆنگره به‌شێكیان پێشمه‌رگه‌ی شۆرشی ئه‌یلولن بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدن سه‌رچاوه‌كه‌شی له‌وه‌وه ده‌ستیپێكرد كه داوایانده‌كرد نابێت هه‌ریه‌ك له‌عه‌لی حسێن و نه‌وزاد هادی ببنه به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی هه‌ولێری پارتی .
بنه‌ماڵه‌ی كاكه‌مین نه‌جارو مامۆستا جه‌مال مۆرنكهو شه‌هید وه‌ستا یونس و عه‌له ره‌ش و نه‌جاتی عه‌لی فاتم و فارس باوه سه‌ید كاكه‌و ده‌یانی تر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن "كاتێك ئه‌وان لهشیراتۆن به‌رگرییان كردووه ئه‌مانه له‌كوێ بوون".
له‌كه‌ركوكیش نه‌جات حه‌سه‌ن و محه‌مه‌د كه‌مال و هه‌لۆ نه‌جات و سالار خاڵۆ بازیانی و فه‌همی فایه‌ق و سه‌رحه‌د قادر‌و مه‌لا په‌روێز و سه‌ید فهتحوڵاو فواد ساڵه‌یی و دڵشاد پیرۆت له ناڕازییه‌كانی ئه‌م گۆرانكارییانهن.
له‌شاری سلێمانیش پێشمه‌رگه‌كانی شۆرشی ئه‌یلول و گوڵان و به‌شێك له‌بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و چه‌ند ئاغا‌و مه‌لایه‌ك به‌توندی دژی هاتنی عه‌لی حسێنن وه‌ك به‌رپرسی رێكخستنی شاری سلێمانی.
PM:05:56:24/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 16212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت