سبه‌ینێ گۆڕانكاریی ئه‌منی له پۆسته باڵاكانی عێراقدا ده‌كرێت
وێستگه نیوزـ
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه فه‌رمانی وزاری بۆ لابردنی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی هه‌ردوو پارێزگای دیاله و واست ده‌ربكرێت و له شوێنیان پله‌داری ئه‌منیی دیكه دابنرێن.
سایتی ی عێراق له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویكردوه‌ته‌وه كه سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 20ی تشرینی دووه‌می 2022، فه‌رمانی وزاری بۆ دانانی لیوا عه‌لا غه‌ریب میاحی به فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای دیاله و لیوا روكن محه‌مه‌د قاسم فه‌هد بۆ فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای واست ده‌رده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی كه لیوا ئه‌حمه‌د زرگانی به هه‌مان فه‌رمانی وزاری به به‌ڕێوه‌به‌ری بنبڕكردنی مادده هۆشبه‌ره‌كان داده‌نرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه رۆژی 7ی ئه‌م مانگه ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق به په‌یامێكی شاردراوه ئاماژه‌ی به لابردنی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای دیاله له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی كردبوو.
له ئاماژه‌یه‌كدا بۆ لابردنی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای دیاله، ئه‌حمه‌د موسه‌وی، په‌رله‌مانتاری عێراق و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری وتبووی: بۆ "شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كانی دارستان و تاریكی و باندی تاوان و تیرۆر له ناوچه‌كانی (عیباره و ئه‌بوسه‌یدا) "
موسه‌وی رایگه‌یاندبوو: فه‌رمانده‌یه‌كی نوێی پۆلیس ده‌هێنین و له‌گه‌ڵیدا ده‌ڕۆین تا زیندان و گۆڕستانهكانتان پێ پڕ بكاته‌وه.. رۆژه‌كانتان كه‌می ماوه".
PM:11:12:19/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 4436
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت