ئێران.. ژمارەیەک چەکدار تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن و حەوت خۆپیشاندەر دەکوژن
وێستگەنیوز_
دوێنێ چوارشه‌ممه 16ـی 11ـی 2022، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به‌سه‌ر ماتۆڕسكیله‌وه بوون و ته‌قه‌یان له هاووڵاتیان كردووه؛ له ئاكامدا حه‌وت كه‌س كوژران، كه یه‌كێكیان ژنه و دووانیان منداڵن و ته‌مه‌نیان 9 ساڵ و 13 ساڵه.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئیرنای ئێرانی، گرووپێكی "تیرۆریست" خۆپیشاندانی به‌رده‌م بازارێكی ناوه‌ندییان كردووه‌ته ئامانج و ته‌قه‌یان له خه‌ڵك و ئه‌فسه‌رانی هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه.
ئاژانسه‌كه باسی له‌وه كردووه، 8 كه‌سی دیكه بریندار بوون، كه سیانیان پۆلیس و دووانیان له هێزه‌كانی به‌سیجن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئه‌مه دووه‌م "هێرشی تیرۆریستییه" له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ناڕهزاییهكانهوه رووی دابێت.
هێرشی یه‌كه‌م له 26ی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو بوو، كه له شاری شیرازی باشووری ئێران كرایه سه‌ر مه‌زارگه‌یه‌كی مه‌زهه‌بی و له ئاكامیدا 13 كه‌س كوژران و داعش به‌رپرسیارێتی كرده‌وه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ.
PM:05:05:17/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 800
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت