ئاسایشی سلێمانی شکستی بە پیلانێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر هێناو و دوو بازرگانیشی دەستگیر کرد


وێستگه‌ نیوزـ

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە دوو چالاکی جیاجیادا دەستی بەسەر بڕی (١٣٩) کگم ماددەی هۆشبەری جۆری "کریستاڵ" گرت و دوو كه‌سیشی ده‌ستگیر كرد كه‌ بازرگانییان به‌و ماددانه‌وه‌ ده‌كرد.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه‌ نیوز كه‌وتوه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاندوه‌ كه‌ چالاكییه‌كانیان بەسەرپەرشتی دەزگای ئاسایشی هەرێم و لە چوارچێوەی هەڵمەتی دەستگیرکردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان و ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی هەر جۆرە ماددەیەکی هۆشبەر ئه‌نجامداوه‌ کە زیان بە ئابوری هەرێم دەگەیەنێت و کاریگەری خراپ لەسەر کۆمەڵگە دروست دەکات.

ده‌شڵێت  لە چالاکیی یه‌كه‌مدا، دوای لێکۆڵینەوەی وورد و بەدواداچوون و چاودێری کردن هێزەکانی ئاسایش بە فەرمانی دادوەر لە ڕۆژی (٢٠٢٢/٩/٩) دەست بەسەر بڕی { ٢ } کگم ماددەی ( کریستاڵ )دا گیرا و تۆمەتبارێکیش بەناوی ( ک ک ر ) دەستگیرکرا ، تۆمەتبار لە دایکبوی ١٩٧٦ ی شاری کەرکوک، ئۆتۆمۆبێلێکی جۆری ( لکزس )ی لاندگرۆزی پێبوه‌و لەسەر ڕێگای ( سلێمانی-كەركوك ) دەستگیرکراوە و بەپێی زانیاریەکان ئەو ماددانە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هێنرابوون . 

لە چالاکیی دووەمیشدا، هێزەکانی ئاسایش پاش لێکۆڵینەوە وكۆكردنەوەی زانیاری ورد ، لە ھەمان ڕۆژدا لەناو شاری سلێمانی لە ماڵێکدا دەستگیرا بەسەر بڕقی ( ١٣٧ ) کگم ماددەی ( کریستاڵ لە جۆری شل ) کە لەناو دەبە شاردرابۆوە  تۆمەتباریکیش دەستگیر کرا بەڕەگەز کوردە و لەدایکبوی ١٩٩٤ی کەرکوک بە ناوی ( ع د ع ) ، تۆمەتبارەکان بەنیازبوون لەشاری سلێمانیەوە کریستاڵەکە  بگوازنەوە بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان .

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، بە فەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی ٢٥ لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و دەستبەسەر ( کریستاڵ )ەکەدا گیراوە. 




PM:08:37:26/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو