مه‌سرور بارزانی فه‌رمانێك له‌باره‌ی مۆڵەتدان بە پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ده‌رده‌كات

‌مەسرور بارزانی

وێستگەنیوز-

وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، بە فەرمانی مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هیچ پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان مۆڵەتی پێنادرێت، ئەگەر بێت و لە سەدا 75 کەمتر پشت بە دەستی کاری خۆماڵی ببەستێت.


پێشەوا هەورامانی وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویەتی، بۆ پاڵپشتی گەنجان و رەخساندنی هەلی کار، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانیكرد هیچ پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان مۆڵەتی پێنادرێت، ئەگەر بێت و لە سەدا 75 کەمتر پشت بە دەستی کاری خۆماڵی ببەستێت.

پێشه‌وا هه‌ورامانی هه‌روه‌ها ئەوەشی نووسیوە، "لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 628 ملیۆن دۆلار قەرزی کۆمپانیاکانی داوەتەوە، کە لە رابردوودا بۆ مووچەی فەرمانبەران قەرزکرابوو".


PM:06:58:26/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو