عێراق رێژەی وەبەرهێنانی هەفتەی رابردووی ئاشکراکرد


وێستگه‌نیوزـ

بازاڕی دراوی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لەم هەفتەیەدا بە بڕێ هەشت ملیار دینار وەبەرهێنان لە بازاڕەکەدا کراوە.

بازاڕی دراوی عێراق ئاماژەی بەوەشدراوە، 59 کۆمپانیا ئاڵوگۆڕیان بە پشکەکانیان کردووە و 41 کۆمپانیای دیکە بە هۆی نەگونجانی نرخەکانیان لەگەڵ ویستی کڕیار نەیانتوانیوە مامەڵە بە پشکەکانیانەوە بکەن.

باس لەوەشکراوە، بڕی ئەو پشکانەی وەبەرهێنانیان پێوەکراوە بە 31 ملیار و 516 ملیۆن و 275 هەزار دینار دەخەمڵێندرێت و وەبەرهێنانی ئەم هەفتەیە بە رێژەی 69٪ لە هەفتەی رابردوو زیاترە.


ئەوەش خراوەتەڕوو، 69 ملیۆن پشکی کۆمپانیا عێراقیەکان کە بە بڕێ 223 ملیۆن دینار دەخەمڵێندرێت و لە 44 مامەڵەدا لەم هەفتەیەدا وەبەرهێنانی پێوەکراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بازاڕی دراوی عێراق هەفتانە پێنج کۆبوونەوەی وەبەرهێنان ئەنجامدەدات.


PM:03:00:26/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1924 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت