نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان
وێستگه‌نیوزـ
بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 86 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش نرخەکەی بەراورد بە چه‌ند رۆژی رابردوو دابەزیوە.
ئەمڕۆ یه‌كشەممە 25ی ئه‌یلولی 2022، بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 79 دۆلار و 43 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوكات یه‌ك ئۆنسه زێڕ به هه‌زار و 643 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
لە سەرەتای دەستپێکی هێرشەکانی رووسیا بۆسەر ئۆکرانیا بەهۆی زیادبوونی سزاکانی وڵاتان لەسەر رووسیا و کەمبوونی دابینکردنی نەوت لە بازاڕەکاندا نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی لەماوەی 14 ساڵد.
AM:08:35:25/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1684
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت