ئێران مووشەکێکی نوێی بالیستی نمایش دەکات
وێستگەنیوز_
لە نمایشێکی سەربازیدا کە بەبۆنەی ساڵڕۆژی جەنگی نێوان ئێران و عێراق رێکخرابوو، ئێران مووشەکێکی نوێی بالیستیی مەودا مامناوەندی نمایش کرد.
دوێنێ پێنجشەممە، 22ـی ئەیلوولی 2022، لە نمایشێکی سەربازیدا، مووشەکێکی بالیستیی مامناوەند بە ناوی رێزڤان خرایەڕوو کە بە سووتەمەنی کاردەکات و دەتوانێت هەزار و 400 کیلۆمەتر ببڕێت.
ئەو مووشەکە ناوی 'رێزڤان'ـە، لە نمایشی ساڵانەی سوپای ئێران پیشاندرا کە بەبۆنەی بیرەوەریی جەنگی نێوان عێراق و ئێران رێکخرابوو. ئەو جەنگەی لە ساڵەکانی 1980 بۆ 1988 بەردەوامبوو.
لەو بارەیەوە، حوسێن سەلامی، سەرۆکی سوپای پاسدارانی ئێران لەبارەی مووشەکەکە رایگەیاند کە "مووشەکێکی وردی بالیستییە توانایەکی بێ وێنەی هەیە".
AM:10:33:23/09/2022
ئهم بابهته 700
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت