رووسیا: ده‌مانه‌وێت ئۆكرانیا له چه‌ك داماڵدرێت
وێستگەنیوز_
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بەکۆمکاری عەرەبی رایگەیاند، "ئه‌ركی سه‌ره‌كی پرۆسه‌ی سه‌ربازی رووسیا له ئۆكرانیا داماڵینی ئەو وڵاتەیە لە چەک."
دوێنێ پێنجشەممە، لاڤرۆڤ له‌گه‌ڵ شاندی كۆمه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندی تایبه‌ت به ئۆكرانیا له كۆمكاری عه‌ره‌بی، رایگه‌یاند، قه‌یرانی ئۆكرانیا ئه‌و كاته سه‌ریهه‌ڵدا، كه به پشتیوانی هه‌ندێك وڵاتی خۆرئاوایی له 2014دا كوده‌تا كرا و ده‌سه‌ڵات به لاڕێدا برا.
جەختیشی کردەوە لەوەی، "پێشینه‌ی ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئێمه ئه‌وه‌یه، مه‌ده‌نییه‌كانی دۆنباس بپارێزین، ئۆكرانیا له چه‌ك داماڵین و وڵاته‌كه له نازییه‌كان پاك بكه‌ینه‌وه."
هاوکات دووپاتیکردەوە کە، "رووسیا ستایشی هه‌ڵوێستی هاوسه‌نگانه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌كات."
AM:09:30:23/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1300
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت