ئه‌مریكا سزای نوێ به‌سه‌ر پۆلیسی ئاكاری ئێران‌دا سه‌پاند
وێستگه نیوز-
دوای كاره‌ساتی كوشتنی ژینا ئه‌مینی، كچه كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی ئێران له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاكاری ئێرانه‌وه، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه چه‌د سزایه‌كی نوێی به‌سه‌ر پۆلیسی ئه‌خلاقی ئێران و سه‌ركرده ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاند.
جانێت یلین، خانمه وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی سزای نوێی به‌سه‌ر پۆلیسی ئاكاری ئێران و ئه‌و سه‌ركرده ئه‌منییانه‌ی تاران‌دا سه‌پاندوه كه به‌رپرسیارن له سه‌ركوتكردنی هاوڵاتیان.
وتیشی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی واشنتن ده‌یسه‌لمێنێت كه ئیداره‌ی جۆ بایدن ته‌واو پابه‌ندن به به‌ركریكردن له مافه‌كانی مرۆڤ و ماف ژنان له ئێران و جیهاندا.
سه‌پاندنی سزا ئه‌م سزا نوێیانه دوای ئه‌وه دێت كه هه‌ینیی رابردوو ژینا ئه‌مینی به تۆمه‌تی پێشێلكردنی نه‌ریتی پۆشینی جلوبه‌رگ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاكاری ئێرانه‌وه ده‌ستگیركراو له زینداندا گیانی له‌ده‌ستدا.
دوای ئه‌و كاره‌ساته‌ش له چه‌ندین شاری ئێران به تارانی پایته‌ختیشه‌وه خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرد و لە سەرەتای خۆپیشاندانەكانەوە زیاتر لە 10 كەس كوژراون و 450 بریندار‌و زیاتر لە 500 كەسیش دەستگیركراون.
PM:08:33:22/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت