روسیا و ئۆکرانیا ژمارەیەک لە دیلەکانیان گۆڕییەوە
چەند سەربازێکی ئازادکراوی ئۆکرانیا
وێستگەنیوز-
روسیا و ئۆکرانیا ژمارەیەک لە دیلەکانی نێوانیان گۆڕییەوە، کە چەند کەسێکیان شەڕکەری بیانی بوون و لە ریزەکانی سوپای ئۆکرانیادا شەڕیان کردووە.
بەپێی زانیاریی ئاژانسە جیهانییەکان، ئۆکرانیا 55 دیلی شەڕی رادەستی روسیا کردۆتەوە، لە بەرانبەریشدا روسیا 215 دیلی داوەتەوە بە ئۆکرانیا، کە لەناویاندا 5 بەریتانی، 2 ئەمریکی و سویدییەک و کرواتییەک و مەغریبییەک هەن، کە لە ریزەکانی سوپای ئۆکرانیادا شەڕیان کردووە.
جێگای ئاماژەیە ڤۆلۆدێمیر زیلینسکیی سەرۆکی ئۆکرانیا، لە نامەیەکدا، رایگەیاندووە کە لەو 55 دیلەدا ڤیکتۆر میدڤیدچۆک هەیە، کە ئەندام پەرلەمانێکی پێشووی ئۆکرانیایە و نزیکە لە پوتینی سەرۆک روسیاوە.
هەروەها وتیشی: "بەپیی رێکەوتنێک لەگەڵ سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان کراوە، ئەوانەی ئازادکراون لە تورکیا دەمێننەوە تا جەنگ تەواو دەبێت".
AM:10:48:22/09/2022
ئهم بابهته 888
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت