وەزیری پلاندانان سەبارەت بە مامەڵەی خانەنشینی: هیچ شتێک نامێنێ بە ناوی فایل
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ دووشەممە 12ـی ئەیلوولی 2022، دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە نوێنەری وەزیری دارایی و لەگەڵ کونسوڵی گشتی ئەمریکا کۆبووینەوە. دەشڵێت، "ویستمان پرۆژەیەکی زۆر گرنگ بۆ کاروباری خانەنشینان بۆ هاوڵاتیان روونبکەینەوە و چیتر رۆتینات نەمێنێت."
ئاماژەی بەوەشکرد، "رۆتینی زۆر لە پرۆسەی مامەڵەی خانەنشینی هاوڵاتییاندا هەبوو، بەڵام ئێستا ئەوە نامێنێت، هیچ شتێک نامێنێ بە ناوی فایل و راستەوخۆ هەر هاوڵاتییەک مامەڵەی خانەنشینی هەبێت، لە ناوچەکەی خۆیەوە لەسەر کۆمپیوتەرێک کارەکان ئەنجام دەدات و دەینێرنەوە بۆ هەولێر."
زانیاری زیاتر لە زاری خۆیەوە ببیستە:
AM:11:52:12/09/2022
ئهم بابهته 1680
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت