کۆمارییەکان لە ساڵیادی کشانەوەی ئەمریکییەکان لە ئەفغانستان هێرشدەکەنە سەر بایدن


وێستگەنیوز_

لە یادی یەک ساڵەی کشانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، تاڵیبان بەتەواوی کۆنتڕۆڵی وڵاتەکەی کردووە. لەو بارەیەوە کۆمارییەکان لە ڕاپۆرتێکی نوێدا هێرش دەکەنە سەر سەرۆک جۆو بایدن لەهەمبەر مامەڵەکردنی لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانییان. 

کۆمارییەکان  لە لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەیان بەوە کردووە کە، گوایە 800 هاوڵاتی ئەمریکی لە ئەفغانستان بەجێماون. ئەمە سەرەڕای ئەوەی هەزاران هاوڵاتی ئەفغانی ژیانیان کەوتە مەترسییەوە لەبەر یارمەتیدانی ئەمریکییەکان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە میانەی کشانەوەیاندا 13 ئەندامی خزمەتگوزاری ئەمریکی کوژراون و بەبڕی نزیکەی حەوت ملیار دۆلار ئامێرییان لە دوای خۆیان بەجێهێشتووە. 

نوێنەری مایکل مەککۆل، بە سی بی ئێسی ڕاگەیاندووە، "لە پلاندانان بەتەواوی شکستییان هێناوە، لەبنەڕەتدا هیچ پلانێک نەبووە تا جێبەجێ بکرێت. ئەمەش ئەفغانستانی ڕووبەڕووی قەیرانی خۆراک کردەوە، هەروەها تاڵیبان خەڵکەکەی سەرکوت کردووە و خوێندنی کچانی سنووردار کردووە."

هاوکات دەشڵێت، "کاتێک سەرۆک بایدن دەستبەکاربوو، ڕووبەڕووی بژاردەیەک بووەوە کە بریتیی بوو لەوەی گەشە بە شەڕەکە بدات و هێزی زیاتری ئەمریکی بخاتە مەترسییەوە، یان کۆتایی بە درێژترین جەنگی ئەمریکا بهێنێت کە بۆ ماوەی دوو دەیە لە ئەفغانستان بەردەوام بوو."

لە یاداشتەکەدا ئەوەش هاتووە، کە تا ئێستا دوو تریلیۆن دۆلار لە جەنگی رزگارکردنی ئەفغانستان خەرج کراوە. لای خۆشییەوە جۆو بایدن ڕەتیکردووەتەوە نەوەیەکی دیکەی ئەمریکییەکان بنێرێت بۆ شەڕێک کە دەبوو زۆر لەمەوبەر کۆتایی پێبێت. هاوکات ئاماژەشییان بە ڕۆڵی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کردووە لە لاوازکردنی ئەمریکا لە ئەفغانستان. 

سەرچاوە: The center square


PM:04:12:17/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 752 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت