مەلا بەختیار بۆ وێستگەنیوز: سلێمانی هاوئاهەنگ وەک هەولێر گەشەی نەکردووە و چەندین کێشە سەریانهەڵداوە

‌وێنەی سەردانەکەی مەلا بەختیار.. فۆتۆ: هێڤار هیوا

وێستگەنیوز_

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، "مام جەلال کە وتی شەری نمونەیی دەکەین هەموو توانەیەکی خۆی خستەگەر بۆ ئەوەی سلێمانی گەشە بکات، گەرمیان و راپەرین، هەڵەبجە و کۆیە گەشەبکەن." دەشڵێت، 'سلێمانی هاوئاهەنگ وەک هەولێر گەشەی نەکردووە.

ئەمرۆ چوارشەممە 17ـی ئابی 2022، مەلا بەختیار لە میانی سەردانێکیدا بۆ وێستگەنیوز رایگەیاند، ئەو دەستکەوتانەی زانکۆکانی ئەم دەڤەرە و ژێرخانەکانی، باخچە و رێگاوبانەکانی کە بەدەستهاتوون، هەمووی دەستکەوتی ئەو چەند ساڵەیە کە مام جەلال توانای خۆی خستەگەڕ و شەری نموونەیی دەکرد."

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەوکاتە لە 1998 و 1999 و 2000،  ئێمە گرەوەکەمان لە هەولێر بردەوە ئەوکاتەی شەڕی نمونەییمان دەکرد، ئێستا ناڵێم بەداخەوە، من خۆشحاڵم کە هەولێر گەشەیکردووە، بەڵام سلێمانی وەکو ئەوان و شانبەشانی ئەوان گەشەی نەکردووە."

مەلا بەختیار ئەوەشی خستەڕوو، "من نامەوێ زۆر بچمە ناو ووردەکارییەوە، بەڵام ئەگەر ئەو کێشانەی لە سلێمانی و دەوروبەری سەریان هەڵداوە، هۆکارەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، پیویستە لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان هەردوو مەکتەبی سیاسییەکە، بە ئامادەبوونی جەنابی سەرۆکی هەرێم، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە موزەکەرە بیدات بە پارتی دیموکراتی کوردستان، بە حکومەت و پەرلەمان و بڵێت "ئەم کارە خراپانە بەرامبەر بە سلێمانی دەکرێت." 

سەبارەت بەوەی لە ئەگەری وەڵام نەدانەوەی حکومەت بۆ داواکەی، یەکێتی دەبێت چی بکات، مەلا بەختیار وتی، "ئەگەر حکومەت وەڵامی هەبوو، لیژنەی لێکۆڵینەوە بنێرێت بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو کارانە بکات ئەوا کارێکی باشدەکات، ئەگەر وەڵامی نەبوو، فەرامۆشی داخوازییەکانی یەکێتی بکات، ئەوکات یەکێتی دەبێت هەڵوێستی هەبێت."

سەبارەت خۆپیشاندانەکەی رۆژی 6ـی ئابی 2022، کە ستافی وێستگەنیوز چوار کەسیان دەستگیرکران، جەختی کردەوە لەوەی، "من ئازادی رادەربرین لەگەڵ شیوازی خۆپیشاندان و راپەرین و نارەزایی و مانگرتن لەیەک جیا دەکەمەوە، لە دنیادا هەروا باوە، هەر کەسێک ئەچێت خۆپیشاندان دەکات یان راپەرین دەکات یان مان دەگرێت، دەبێت ئامانجەکانی دیاری بکات و بە فەرمی مۆڵەت وەربگرێت و بڵێت ئەم جۆرە رێپێوانە دەکەین."

لە کۆتاییشدا ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دووپاتیکردەوە، "تێکەڵکردنی شێوەکانی خەبات، زەرەر لە جۆرەکانی خەباتی مەدەنی دەدات، بەڵام ئایا من لەگەڵ ئازادی خۆپیشاندان و مانگرتن و رێپێوان هەبێت؟ بەڵی. لەگەڵ ئازادی بیروڕام بە موتڵەقی و رەهایی. مارکس دەڵێت، "لە خراپترین وڵاتدا کە دیموکراسیەت نەبێت، سەروەری یاسامان لە نەبوونی یاسا پێ باشترە." 


PM:04:01:17/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت