شارەزایەکی یاسایی: دەستلەکارکێشاوە ناتوانێت دەستلەکاربکێشێتەوە
وێستگەنیوز-
سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری دارایی عێراق، شارەزای یاسایی محەمەد سامەرائی، ئەمڕۆ جەختی کردەوە، کە حکومەتی ئێستا کاربەڕێکەرە و ئەو دەست لەکارکێشانەوەیە یاسایی و دەستووری نییە، چونکە "دەستلەکارکێشاوە دەستلەکارناکێشێتەوە".
سامەرائی لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری دارایی عێراق عەلی عەلاوی، راشیگەیاند، ئەم دەستلەکارکێشانەوەیە خۆ دزینەوەیە لە بەرپرسیارێتیی کاروباری رۆژانەی حکومەتی کاربەڕێکەر، چونکە ئەو لە بنەمادا دەستلەکارکێشاوەیە و بەپێی یاسا و دەستور، دەبێت لە پلەکەیدا بمێنێتەوە و کاروبار بەڕێ بکات، تا حکومەتی نوێ پێکدێت.
هەروەها سامەرائی وتیشی: "ئەم حکومەتە کاربەڕێکەرە پەیوەندی بە قۆناغێکی کاتییەوە هەیە لەنێوان دوو حکومەتدا، هەربۆیە دەبێت دەستاودەستکردنی ئیشوکار هەبێت. بەتایبەت کە دۆسییەی مەترسیدار و گرنگ هەن.
جێگای ئاماژەیە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی دانیشتنی ئەنجوومەنی وەزیراندا، وەزیری دارایی عەلی عەلاوی دەستی لەکارکێشایەوە.
PM:04:27:16/08/2022
ئهم بابهته 2812
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت