بەیارمەتی زیرەکیی دەستکرد ژنێک دوای مردنی لە پرسەکەی خۆیدا ئامادە دەبێت


وێستگەنیوز-

لە پرسەی مارینا سمیس، ٨٧ ساڵ، پرسەگێڕان تووشی سەرسامیی بوون کاتێک بینیان مارینا لە رێگای تەکنەلۆجیای (هۆلۆگرام)ەوە دوای مردنی، لە پرسەکەی خۆیدا ئامادەیە و قسە بۆ پرسەگێڕان دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی دەیلی مەیلی بەریتانی، مارینا سمیس مامۆستای زانکۆ بووە و لەبواری کاری خێرخوازیشدا کاری کردووە. لە حوزەیرانی ئەمساڵدا کۆچیی دوایی دەکات، بەڵام بەهۆی (هۆلۆگرام)ەوە، توانیویەتی لە پرسەکەی خۆیدا، دوای ئەوەی لاشەکەی سوتێنراوە، قسەبکات و باسی ژیانی خۆی و هەندێک لایەنی رۆحیی بکات. هەروەها وەڵامی ئامادەبووانیشی داوەتەوە.

تەکنیکی هۆلۆگرام بە شێوەیەکە، کە پێشتر کەسەکە پێش مردنی بڕگەیەکی ڤیدیۆیی تۆمار دەکات. پاشان لە رێگای شاشەیەکی گەورە پیشاندەدرێت، وەک ئەوەی بە راستیی قسە لەگەڵ ئامادەبوواندا بکات و لە رێگای ئەو داتایانەی پێشتر ئامادەکراون، وەڵامی پرسیارەکانیشیان دەداتەوە.
تێبینی: ڤیدیۆکە مارینایە بە تەکنیکی هۆلۆگرام.


PM:03:40:16/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت