سه‌در خۆپیشاندانه‌ ملیۆنیه‌كه‌ی رۆژی شەممەی دواخست


وێستگەنیوز-

رابەری رەوتی سەدر موقتەدا سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند، خۆپیشاندانەکەی رۆژی شەممەی داهاتوو دواخرا بۆ کاتێکی نادیار.

لە تویتەکەیدا رابەری رەوتی سەدر ئاماژە بەوە دەکات، کە لە خۆشەویستیی عێراق و گەل و پیرۆزییەکانی، رایدەگەیەنم کە  خۆپیشاندانەکەی رۆژی شەممە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا، تا شکست بە پیلانە گڵاوەکان بهێنم.

هەروەها سەدر نووسیویەتی: ئەگەر ئێوە گرەو لەسەر شەڕی ناوخۆ دەکەن، ئەوا من گرەو لەسەر ئاشتیی ناوخۆ دەکەم و خوێنی عێراقییەکان بە بەهاترە لە هەموو شتێکیتر.

لەکۆتایی تویتەکەیدا، رابەری رەوتی سەدر داوا لە خۆپیشاندەران دەکات، خۆپیشاندانەکان بە ئاشتی بێت و پارێزگاریی لە خوێنی خۆیان و خوێنی هێزە ئەمنییەکان بکەن و دەڵێت: "بە سووربوونی ئێوە، گەندەڵی و خراپەکاریی ئەوان بەردەوام نابێت".


PM:02:00:16/08/2022




ئه‌م بابه‌ته 1696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت