بەریتانیا رووبەرووی وشکەساڵییەکی کەم وێنە بووەتەوە

‌رووبارێک لە ناوچەی ئۆڵدهام، بەریتانیا

وێستگەنیوز_

دەستەی ژینگەی بەریتانیا رایگەیاند، رووبەرووی وشکەساڵییەکی تووند بوونەتەوە و هۆکارەکەشی ئەو شەپۆلە دوور و درێژە گەرمە وشکەیە کە رووی لە وڵاتەکەیان کردووەتەوە.

گەرمبوونی زەوی و کەمبوونەوەی رێژەی دابارین و تواندنەوەی جەمسەرەکان، کاریگەری لەسەر وڵاتانی ئەوروپاش دروستکردووە، بەشێکی بەریتانیا لە باشوور و ناوەڕاستەوە رووبەڕووی وشکەساڵییەکی سەخت بووەتەوە ئەویش بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرما و نەبوونی باران.

دەستی ژینگەی حکومەتی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، بۆ یەکەم جار لەمێژووی وڵاتەکەماندا پلەی گەرمی 40 پلەی سیلیزی تێپەراندووە، کۆمپانیاکانی ئاو هەوڵەکانیان چڕتڕدەکەنەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی کەشوهەوا لەسەر جووتیاران و ژینگە."

هەروەها داواشیان لە هاوڵاتیان کردووە دەست بە ئاوەوە بگرن و لە ئاودانی باخچە و شۆردنی ئۆتۆمبێلەکانیاندا هیچ بڕێک بەفیڕۆ نەدەن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، یەکێک لە سەرچاوە ئاوییەکانی بەریتانیا کە ڕووباری ئافیونە 120 کیلۆمەتر بڕی ئاوەکەی کەمی کردووە.

لای خۆشیەوە حکومەتی بەریتانیا دەڵێط، ئەو وشکەساڵییەی لەمانگی ڕابردوودا ڕووبەڕووی بەریتانیا بووەتەوە لەماوەی 111 ساڵی ڕابردوودا هاوشێوەی نەبووە.


AM:08:51:15/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 2152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو