عادل عەبدولمەهدی: یەکێتی ئەو سیاسەتە دەکات کە وڵات پێویستی پێیەتی

‌ دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە

وێستگەنیوز_

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لە بەغدا لەگەڵ د. عادل عەبدولمەهدی، سیاسەتمەدار و سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق کۆبۆوە بەپێی ڕاگەیەندراوێک ئاماژەی بەوەکردووە، یەكێتی ئەو سیاسەتە دروستە دەکات كە وڵات پێویستییەتی.


ئەمرۆ سێشەممە 9ی ئابی 2022  نوسینگەی بافڵ تاڵەبانی بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا  دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان و دۆخی ئەمڕۆی عێراق تاوتوێكرا و جەخت لە هەماهەنگی و زمانی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن كرایەوە لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاستەنگییەكان و چارەسەركردنی كێشەكان.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پشتیوانیی بۆ هەر هەنگاوێك دووپاتكردەوە كە ئامانج لێی گەیشتن بێت بە رێككەوتن و سازان لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئەم دۆخە نەخوازراوە و وتی، وڵات پێویستی بە قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و رێككەوتنی نیشتمانییە لەپێناو گەیشتن بە ئامانجە باڵاكان. ئەركی هەموومانە كار بۆ داهاتوویەكی ئارام و سەقامگیر بكەین و خزمەتی زیاتری هاوڵاتییانمان بكەین.

‎لەبەرامبەردا د. عادل عەبدولمەهدی ستایشی هەوڵەكانی بافڵ تاڵەبانی و سیاسەتی دروستی یەكێتی كردووە و وتویەتی، یەكێتی نیشتمانی كوردستان درێژە بە سیاسەتە حەكیمانەكەی سەرۆك مام جەلال دەدات و ئەمەش ئەو سیاسەتە دروستەیە كە وڵات پێویستییەتی و ئەنجامی دڵخۆشكەری دەبێت.


PM:08:49:09/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 2176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو