نوری مالیكی: په‌رله‌مانی عیراق هه‌ڵناوه‌شێندرێته‌وه و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ش ناكرێت
نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا
وێستگه‌نیوزـ
نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ره‌تیكرده‌وه، په‌رله‌مانی عیراق هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه، یان هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجامبدرێت.
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی عاشوورا، نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له وتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ی ئابی 2022، رایگه‌یاند: تا په‌رله‌مان كۆنه‌بێته‌وه، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجامنادرێت و په‌رله‌مانیش هه‌ڵناوه‌شێندرێته‌وه، ته‌نیا په‌رله‌مان ده‌توانێت كۆبوونه‌وه بكات گفتوگۆی ئه‌م بابه‌تانه بكات.
مالیكی وتیشی: "عیراق وڵاتی پێكهاته‌كانه، گه‌له‌كه‌ی له كۆمه‌ڵێك نه‌ته‌وه و پێكهاته‌ی جیاواز پێكدێت، ناكرێت ئیراده‌ی یه‌كلایه‌نه به‌سه‌ر عیراقدا بسه‌پێندرێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به هه‌زاران كه‌س له لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا مانیانگرتووه و داوا ده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكرێت و په‌رله‌مانیش هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
رۆژی 25ی ته‌مموزی 2022، چوارچێوەی هەماهەنگی محەمەد شیاع سوودانی، بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق كاندیدكرد، به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه 30ی ته‌مموزی 2022، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در، دژی هه‌نگاوه‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له شه‌قامی كۆمارییه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز به‌رێكه‌وتن و به‌ربه‌سته‌كانیان لابرد و دواتر چوونه ناو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عیراق.
مسته‌فا كازمی داوای له خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان كرد، ئارامی بپارێزن و دان به خۆیاندا بگرن.
دواتر محەمەد حه‌لبووسی، سەرۆکی په‌رله‌مانی عیراق، هەڵپەساردنی دانیشتنەکانی پەرلەمانی به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه راگەیاند.
PM:11:26:08/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 1736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت